شاندێکی دەزگای روانگە سەردانی دامەزراوەی (یەتەبە)یان کرد لە ئەنقەرە، کە کارەکانیان پرۆگرامێکی سکۆلەرشیپی خوێندنی باڵایە و تەرخانکراوە بۆ قوتابیانی نێودەوڵەتی کە سەرجەم تێچووەکانی خوێندن و مانەوە لە وڵاتی تورکیا لەخۆدەگرێت.
لەم دیدارە دا، بەڕێزان لە دامەزراوەی (یەتەبە) ئاماژەیان بە هاوشێوەیی لە دید و ئامانجەکان کرد و سەرسامی پڕۆژە و چالاکییەکانی دەزگای روانگە بوون و ئامادەیی خۆیان پیشاندا بۆ کارکردن لەسەر بەتواناکردنی قوتابیان.
بۆ بەرفراوانکردنی هەماهەنگییەکان، شاندی دەزگای روانگە چەندین پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی رۆشنبیری گەنجان، خولە پەروەردەییەکان و دەرفەتەکانی پێگەیاندنی قوتابیانی خستەڕوو کە بە هاوبەشی دەتوانن لە داهاتوو دا جێبەجێی بکەن.
تورکیا، ئەنقەرە