دەزگای روانگە لە چوارچێوەی سێکتەری پەروەردە قوتابخانەی شەهید ادریس بارزانی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ نۆژەن کردەوە. قوتابخانەکە لە ساڵی ٢٠١١ بنیاتنراوە و هەردوو قوتابخانەی ئامادەیی شەهید ادریس بارزانی کچان و لۆشانی بنەڕەتی تێکەڵاو لە خۆ دەگرێت. قوتابخانەکە لە ٣٠ پۆلی خوێندن پێکدێت و ناوەندی فێربوونی ٢٣٢٢ قوتابیی و خوێندکارە و گەورەترین خوێندنگەیە لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
پرۆسەی نۆژەنکردنەوەکە بریتی بوو لە چاککردنەوە و گۆڕینی هەموو ئەو پێداویستییانەی کە ڕاستەوخۆ کاریگەریان لەسەر ژینگەی خوێندن و تەندروستی قوتابییانی قوتابخانەکە هەیە لە وانە، رەنگ کردن و بۆیاخ کردنی قوتابخانەکە، چاککردن و گۆڕینی سیستەمی ئاو و ئاوەڕۆ و دەست شۆر و ڕێڕەوی هاتووچۆی قوتابییان، لە هەمان کاتدا نۆژەنکردنەوەی سیستەمی کارەبا و ڕووناکی باڵەخانەکە و سەقفی پۆلەکانی خوێندن و هۆڵی قوتابخانەکە کە تووشی داڕمان هاتبوو.
وردەکاریی نۆژەنکردنەوەکە
• چاککردنەوەی لەبخ و گەچی بیناکە بە گشتی
• گۆڕین و نۆژەنکردنەوەی سیستەمی ئاو و ئاوەڕۆ
• پاککردنەوەی ناوەوە و دەرەوەی قوتابخانەکە
• دروستکردنی ڕاگری کۆنکرێتی پاڵپشت
• نۆژەنکردنەوە و چاککردنی کڵاوڕۆژنە و سەقفی پۆلی قوتابخانەکە
• نۆژەنکردنەوە و گۆڕینی ٦٠ دەرگای داری و دەرگای پلاستیکی
• دروست کردنی قادرمە و پاڕەو
• دانان و گۆڕینی کاشی سیرامیکی زەوی و دیواری دەست شۆرەکان
• گۆڕینی ٤٣٥ سویچ پلاکی کارەبا
• بەستنی ٦٢٠ گڵۆپی لید
• بەستنی ١٨٦ پانکە و هەواگۆڕ
• نۆژەنکردنەوەی دەست شۆرەکان و دابینکردنی تەواوی پێداویستییەکان
• بۆیاخ کردنی ١٢،٠٠٠ هەزار مەتر دووجای ناوەوە و دەرەوەی باڵەخانەی قوتابخانەکە