بەڕێز (ادریس نێچیرڤان بارزانی) سەرۆک و دامەزرێنەری دەزگای روانگە لە نزیکەوە بەدواداچوون و چاودێری پڕۆسەی ئاودان و گەشەی پرۆژەی چاندنی ٢٠،٠٠٠ دار زەیتوونی ئیسپانی دەکات کە یەکێکە لە دەستپێشخەرییە ژینگەییەکانی دەزگای روانگە کە بە هاوبەشی لەگەڵ ئاژانسی (GIZ)ی ئەڵمانی ئەنجام درا.
دوای ٢ ساڵ کارکردن و چاودێری کردن و ئاودانی نەمامەکان، لە ڕۆژی ٢٠٢٥/٥/٢٥ ڕێوڕەسمی کۆتایی پرۆژەکە بەڕێوەچوو. دوابەدوای ڕێوڕەسمەکە، پرۆژەکە هەلی کاری بۆ ٨ ژینگە پارێز ڕەخساندووە ، جگە لە دابین کردنی هەلی کار بۆ ٢٠٠ ژینگە پارێز و ٥ خانمی ئەندازیار لە ماوەی چاندنی نەمامەکان.
بە پێی زانیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەکە، لە ڕێگەی ٣،٤٥٠ مەتر تۆڕی ئاودانی قەترە و بە هاوکاری تەکنەلۆژیایی گرۆسس وۆتەربۆکس و گلدانەوەی ئاو لە تانکی تایبەت بە پرۆژەکە لە ماوەی ٣ مانگ نەمامەکان تەنها پێویستیان بە ٥ جار ئاودان هەبووە و بۆ هەرجارێک ٩ رۆژ دەخایەنێت کە ئەمەش ڕێژەیەکی کاریگەرە بۆ پرۆسەی گەشەی نەمامەکان و پاراستنی سامانی ئاو.
چاودێری کردن و ئاودانی نەمامەکان لە لایەن دەزگای روانگەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ بەردەوام دەبێت.
دڵۆپە – هەولێر