زانکۆی دڵخوازم

پەروەردە | 31/8/2025
My Desired University

دەزگای روانگە بەشی خوێندن, لە دەستپێشخەر یەکی پەروەردەییدا پرۆژەی (زانکۆی دڵخوازم)لە هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت. پرۆژەکە بریتییە لە دابین کردنی ڕاوێژکاری و پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بێ بەرامبەر لە ڕێگەی چەند سەنتەرێکەوە لە هەریەک لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان. پرۆژەکە کارئاسانییەکی بەرچاو بۆ خوێندکاران و قوتابیان دەکات بە مەبەستی دوورکەوتنەوە لە ڕاوێژی نا تەندروست لە کاتی دەستنیشان کردنی زانکۆی دڵخوازیان لەڕێگەی کەسانی شارەزا کە کاریگەری ڕاستەوخۆیی لەسەر داهاتووی قوتابییان هەیە.

بۆ زانیاری زیاتر
www.xwendn.krd

هەولێر