دەزگای روانگە بەردی بناغەی “سەنتەری روانگەی بۆ ئۆتیزم” لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دانا. ئامانجی بنیاتنانی سەنتەری لەم جۆرە دابین کردنی پاڵپشتی و چارەسەری تەندروستی و سایکۆلۆژییە بۆ منداڵانی تووشبوو بە ئۆتیزم و هاوکاریکردنی خێزانەکانیان لە سنوورەکە. سەنتەرەکە وەک ناوەندێکی پەروەردەیی و چالاکیی و کۆمەڵایەتیی و چارەخوازی کار دەکات بۆ چارەسەرکردنی منداڵان و گەڕاندنەوەیان بۆ ناو کۆمەڵگە بە شێوازێکی تەندروست.
پرۆژەکە لەسەر ڕووبەری ٤٥٣ مەتر دووجا بنیات دەنرێت و بڕیارە لە ماوەی ٣ مانگ پرۆسەی بنیاتنانی پرۆژەکە بە پایان بگات و بکەوێتە خزمەتی منداڵان و نەوجەوانان.
گەرمیان - ناحیەی ڕزگاری