دەزگای روانگە نووسینگەی کفری سەردانی قایمقامیەتی قەزای کفری کرد بە مەبەستی هەماهەنگی و ئەنجامدانی پرۆژەی هاوبەش لە قەزای کفری.
لە میانەی سەردانەکەدا تاوتوێیی جێبەجێکردنی پرۆژەیەک لە سێکتەری پەروەردە و گەشەپێدان کرا لەلایەن دەزگای روانگەوە کە پێک دێت لە نۆژەنکردنەوەی سەنتەری چالاکی پەیمانگای نابیستان لە کفری و دابینکردنی کەلوپەلی تایبەت بە نابیستان کە پەیوەستە بە خوێندن و چالاکییە وەرزشی و هزریەکانیان بۆ منداڵانی پەیمانگاکە.
ئامانجی پرۆژەکە ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبارە بۆ منداڵانی پەیمانگاکە بۆ بەهێزکردنی تواناکانیان و گرنگیدان بە بەهرەکانیان بە مەبەستی بنیاتنانی داهاتوویەکی گەش بۆیان.
قەزای کفری