دەزگای روانگە بە هەماهەنگی خواردنگەی بەرگەر کینگ و بەڕێوبەرایەتیی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی یادی لەدایکبوونی منداڵانی خانە و چەند چاڵاکییەکی هاوبەشیان سازدا.

لاوان | 24/8/2025
The Rwanga Foundation, in coordination with Burger King restaurant and the Social Monitoring Directorate of Sulaymaniyah, commemorated the birthday of the children of the house and organized several joint activities.

تەنیا نیت

لە چوارچێوەی پرۆژەی (تەنیا نیت)دەزگای روانگە نوسینگەی سلێمانی، بە هەماهەنگی خواردنگەی بەرگەر کینگ و بەڕێوبەرایەتیی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی یادی لەدایکبوونی منداڵانی خانە و چەند چاڵاکییەکی هاوبەشیان سازدا. 

مەبەست لە ئەنجامدانی چالاکیی لەم جۆرە رەخساندنی کەشێکی شادە بۆ منداڵانی هەردوو خانەی کوڕان و کچان. 

پرۆژەی (تەنیا نیت) یەکێکە لە دەستپێشخەرییەکانی دەزگای روانگە کە تایبەتە بە خانەی نەوجەوانان لە هەرێمی کوردستان بە ئامانجی پێشکەشکردنی پاڵپشتی و خزمەت بە منداڵان.