لە چوارچێوەی پرۆژەی ( بەهێزکردنی نەوەی داهاتوو ) دەزگای روانگە تاقیگەی داهێنانی لە سەنتەری چالاکی لاوان لە پارێزگای دهۆک دامەزراند و سەنتەرەکەش بە شێوازێکی سەردەمیانە نۆژەن کرایەوە. لە ماوەکانی رابوردوو ئەمە دووەم سەنتەری چالاکی لاوانە لە پارێزگای دهۆک ساز دەکرێت بۆ بەهێزکردنی تواناکانی لاوان . ئامانج لە دامەزراندنی تاقیگە و نۆژەنکردنەوەی سەنتەرەکان، زەمینە سازییە بۆ هاندانی گەنجان بۆ چونە ناو ژینگەی کار بە شێوازێکی سەردەمیانە
لە ڕێورەسمەکەدا گفتوگۆیەکی کراوە سەبارەت بە پرسی گەنجان و داهاتوویان لە نێوان دەزگای روانگە و رێکخراوی نيودەوڵەتی ( UNICEF ) و رێکخراوی کار و نوێنەرانی حکومەت بەڕێوەچوو.
پرۆژەی بەهێزکردنی نەوەی داهاتوو، یەکێکە لە دەستپێشخەریەکانی دەزگای روانگە کە تیشک دەخاتە سەر توێژی لاوان و نەوجەوانان. پرۆژەکە لەلایەن رێکخراوی (UNICEF) پاڵپشتی دارایی دەکرێت و بە هەماهەنگی لەگەل بەڕێوەبەرایەتی گشتی لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.
دهۆک