بە پشت بەستن بە وزەی خۆر، دەزگای روانگە بڕی 591 ئەمپێر کارەبای بۆ گوندی قامیش سەر بە شارۆچکەی ماوەت دابین کرد. ژمارەی دانیشتووانی گوندەکە ٢١٠ کەسە و گوندەکە پێکدێت لە ٣٢ یەکەی نیشتەجێبوون و مزگەوت و قوتابخانە و بنکەی تەندروستی کە لە ئێستادا بە تەواوی پشتیان بە وزەی خۆر بەستوە وەک سەرچاوەی تەزووی کارەبا.
پرۆژەکە خزمەتێکی زۆری بواری ژینگە دەکات بە کەمکردنەوەی ڕێژەی سوتاندنی سوتەمەنی بۆ دەستکەوتنی وزە، لە هەمان کاتدا هانی گوندنشینان دەدات بۆ گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان و زیاتر بەرهەمهێنانی بەروبومی خۆماڵی.
دەزگای روانگە لە ماوەی ئەمساڵدا , دووەم گوندە لە هەرێمی کوردستان کە تەزووی کارەبای بۆ تەواوی گوندەکە و یەکە خزمەتگوزاریەکان لە ڕێگەی وزەی خۆرەوە دابین کردوە.
سلێمانی