دەزگای روانگە : تەواوبوونی پڕۆژەی چاندنی ٢٠،٠٠٠ داری زەیتون

ژینگە | 25/5/2025
Rwanga Foundation: Completion of 20,000 Olive Tree Plantation Project

ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٥/٢٥ بە ئامادەبوونی سەرۆک و دامەزرێنەری دەزگای روانگە بەڕێز (ادریس نێچیرڤان بارزانی) و بەڕێز (فەوزی هەریری) سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێز (بێگەرد تاڵەبانی) وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، نوێنەری ئاژانسی GIZ و کاربەدەستانی حکومەت و کونسوڵی گشتی وڵاتان و نێردە نێودەوڵەتیەکان و رێکخراوە ناحکومییەکان پڕۆژەی چاندنی ٢٠،٠٠٠ هەزار داری زەیتونی ئیسپانی لە ناوچەی دڵۆپە – کەسنەزان بە ئەنجام گەیشت.

دەزگای روانگە لە درێژەی پڕۆژە ژینگەییەکانی بۆ خزمەتکردنی ژینگەی کوردستان و خەمخۆری لە کەش و هەوای هەرێمەکەمان، بەشێک لە پڕۆژەی دارستانەکانی روانگەی بە ئەنجام گەیاند. کە بریتی بوو لە چاندنی ٢٠،٠٠٠ داری زەیتونی ئیسپانی (ئاربێکینا) لەسەر رووبەری ٥٥ دۆنم (١٣٧،٥٠٠ مەتری دووجا) لە ناوچەی دڵۆپە – کەسنەزان.

ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی ٢٠٢٤ دەستی پێکرد بە ئامانجی زیادکردنی رووبەری سەوزایی و باشترکردنی کەش و هەوای ناوچەکە و بەرهەمهێنانی زەیتون و زەیتی زەیتون. لە قۆناغی یەکەمدا ١١،٠٠٠ و لە قۆناغی دووەمدا ٩،٠٠٠ کە کۆی گشتی دەکاتە ٢٠،٠٠٠ داری زەیتونی ئیسپانی چاندراوە. پڕۆژەکە لە هەولێر لەناوچەی دڵۆپە – کەسنەزان جێبەجێکرا. دارەکان بە بۆشاییەکی ٢ مەتر لە نێوان هەر دارێک و بە بەرزی ٥٠ سانتیمەتر (نەمامێکی بچووک) چاندران. یەکێک لە گرنگیەکانی ئەم پڕۆژەیە ئەوەیە کە دارەکان لە رێگەی تەکنەلۆژیای گرۆسێس وەتەر بۆکسەوە چاندراون (Groasis Waterboxx) کە هاوکاری دارەکان دەکات بەرگەی بێ ئاوی و گەرمای وشک بگرن.

بەشێک لە سودەکانی ٢٠،٠٠٠ داری زەیتون لەم خشتەیەی خوارەوە روونکراوەتەوە:

 

بەرهەمرێژە
بەرهەمهێنانی ئۆکسجین لە یەک ڕۆژدا٥ ملیۆن لیتر (٤٫٩٣ ملیۆن لیتر)
بەرهەمهێنانی زەیتون لە یەک ساڵدا٤٠٠ تەن (٤٠٠،٠٠٠ کیلۆگرام)
بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتون لە یەک ساڵدا١٢٠ تەن (١٢٠،٠٠٠ کیلۆگرام)
توانای پاڵپشتی ئۆکسجین٩٠٠٠ کەس لە ڕۆژێکدا

 

زانیاری تەکنیکی زیاتر: درەختەکانی ئاربێکینا لە ساڵی ٢-٣ دەست دەکەن بە بەرهەمهێنانی بەرهەمی کەم و پێگەیشتنی تەواو لە دەوروبەری ساڵی ٥-٧ دەبێت. تێکڕای بەرهەمی پێگەیشتوو بۆ هەر دارێک ١٥-٢٠ کیلۆگرام و تێکڕای پارێزگار ٢٠ کگم بۆ هەر دارێک لە ساڵێکدا دەبێت. پێکهاتەی ڕۆنی ئاربێکینا ٢٥٪ - ٣٥٪ یە و بە تێکڕای هاوسەنگی ٣٠٪ ڕێژەی دەرهێنانی زەیت دەبێت. هەر یەک داری زەیتوونی پێگەیشتوو ~ ٩٠،٠٠٠ لیتر ئۆکسجین لە ساڵێکدا بەرهەم دەهێنێت، کە کاتێک کۆی ٢٠،٠٠٠ دار دەبێت بریتی دەبێت لە ١٫٨ ملیار لیتر لە ساڵێکدا. کەسی ئاسایی پێویستی بە ~ ٥٥٠ لیتر ئۆکسجین لە ڕۆژێکدا هەیە.

لەرێگەی ئەم پڕۆژەیەوە دەزگای روانگە توانی ئامانجێکی تریش بپێکێت کە ئەویش بریتی بوو لە خستنەسەر کاری ٢٥٥ لاو کە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و ئافرەتانی لەخۆ دەگرت.

لە میانی رێوڕەسمەکە وتاری دەزگای روانگە پێشکەشکرا لەلایەن (حەسەن شێخ علاءالدین) بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای روانگە، هەروەها نوێنەری ئاژانسی GIZ وتاری ئاژانسەکەی پێشکەشکرد و پاشان بەڕێز بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو وتاری وەزارەتی پێشکەشکرد.

دەزگای روانگە بەردەوام دەبێت لە دەستپێشخەرییە ژینگەییەکانی لەپێناو خزمەتکردن و بەرەوپێشبردنی ژینگەی کوردستان.