دەزگای روانگە تەواوی سیستەمی وزەی خۆر بۆ گوندێک دابیندەکات
لە نوێترین پڕۆژەی ژینگەییدا لە پێناو زیاتر پاراستنی ژینگە و بەکارهێنانی وزەی پاک دەزگای روانگە تەواوی سیستەمی وزەی خۆری دابینکرد بۆ گوندی گولەک – هەریر کە پێکهاتبوو لە ٣٦ یەکەی نیشتەجێبوون لەگەڵ مزگەوت و قوتابخانە و هۆڵی بۆنەکان، سیستەمی وزەی خۆر بۆ گوندی گولەک بە تەواوی پێداویستییەکانەوە دابینکراوە کە پێکهاتووە لە ١٩٥ پەنەلی تەختەخۆری، ١٥٦ پاتری و ٣٩ ئینڤێرتەر، کە ٥٣٥ ئەمپێر دابیندەکات، هەروەها ژمارەی سودمەندبووان لەم پڕۆژەیە ٢٠٠ کەسە.
ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا تیمی دەزگای روانگە لەگەڵ دانیشتوانی گوندەکە بەبۆنەی تەواوبوونی پڕۆژەکە کۆبوونەوە، دانیشتوانی گوندەکە سوپاسی دەزگای روانگەیان کرد و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە بوونی تەکنەلۆژیایەکی سەردەمیانەی سەلامەت لە گوندەکەیان کە سیستەمی وزەی خۆرە.
دەزگای روانگە بەردەوامە لە دەستپێشخەری و خزمەتکردن لە بواری ژینگە
دەربارەى دەزگاى روانگە
دەزگای روانگە دەزگایەکی ناحکومییە و کۆششدەکات بۆ هێنانەدی جیهانێک کە هەموو تاکێک دەستیبگات بە پەروەردەیەکی جۆری. هەروەها ئەرکی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پەرەدان بە توانا و داڕشتنی نەخشەسازی پەیڕەوە، تاوەکو دڵنیابێت لە بەشداری کردنی هەموو کەسێک لە پەروەردەیەکی تەندروست، لە هەمانکاتیشدا گەشە بە بواری فراوانی پەروەردە دەدات لە جیهان بەگشتی و کوردستان و عێراق بەتایبەتی.