پەروەردە

روانگە خوێندن

لە دەزگای روانگە ، باوەڕمان وایە کە پەروەردە بنچینە و بنەمای گەشەسەندنی تاک و کۆمەڵگەیە. پابەندین بە ڕەخساندنی دەرفەتی فێربوونی گشتگیر و کوالێتی بەرز کە تاکەکان هەڵگری ئەو زانیاری و لێهاتووییانە بن کە پێویستن بۆ گەشەکردن و خۆ گونجاندن لەگەڵ پێشکەوتنەکانی سەردەم. ئەمانەش هەموو لەڕێگەی پرۆگرام و پڕۆژەی درێژخایەن کە زەمینەسازی دەکات بۆ خوێندنێکی جۆری درێژ مەودا و بەردەوام بۆ هەریەک لە قوتابیان و مامۆستایان و کەسانی پەیوەندیدار بە پرۆسەی خوێندن.

دڵنیا بوون لە دەستڕاگەیشتن بە پەروەردە
دەستپێشخەری گەڕانەوە بۆ قوتابخانە

هاوکاری کردن و پاڵپشتی کردنی قوتابی قوتابخانە میرییەکان بە دابین کردنی کەلوپەلی پێویست بۆ خوێندن لەوانە پەڕاوگە و تەختە تێنووس و هۆکارەکانی گەرمکەرەوە. دەمانەوێت دڵنیا بین لەوەی کە هەموو قوتابیەک کەلوپەلی پێویستی خوێندنی بۆ فەراهەمکراوە و لە پرۆسەیەکی تەندروست دایە بۆ سەرکەوتنی لە پرۆسەی خوێندن.

نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان

دەزگای روانگە چاکسازی لە ژینگەی قوتابخانەکاندا دەکات بە نۆژەنکردنەوەیان بە ڕەچاوکردنی هۆکارەکانی سەلامەتی و دابینکردنی چارەسەری بەردەوام لەوانە دابین کردنی قوتابخانەکان بە وزەی خۆر. هەوڵدەدەین سەکۆیەکی لەبار بۆ قوتابیان ساز بکەین بە جۆرێک کە تەواوی سەرنجیان لەسەر پرۆسەی خوێندن بێت بە دڵنیا بوون لە پاراستنی تەندروستیان لە رێگەی دەستراگەیشتن بە ئاوی خاوێن و سەرچاوەی وزەی بەردەوام بۆیان.

چارەسەری فێربوونی داهێنەرانە
روانگە خوێندن- پلاتفرۆمی فێربوون بۆ هەمووان

روانگە خوێندن یەکێکە لە پلاتفۆرمە دیجیتاڵیەکان کە ئامادەکراوە بۆ دابینکردنی سەرچاوەی هەمەچەشنی خوێندن. لە بابەتی خوێندن بۆ پێداویستی و ئاسانکاری پرۆسەی فێربوون و ئامرازەکانی فێربونی دیجیتاڵی. بەهێزکردن و گەشەپێدانی فێرخواز بە دەستراگەیشتن بە زانست و زانیاری و کارامەیی پێویست بۆ گەشەسەندنێکی بەردەوام.

پەیامی جگەرگۆشەکان

هاندنانی قوتابیانی قۆناغی سەرەتای بۆ دەربرینی هەست و نەست و بیر و راکانیان لە رێگەی پێشبڕکێیەکی هونەری وێنەکێشان. ئەم دەست پێشخەریە کاردەکاتە سەر بەهێزکردنی توانای جگەرگۆشەکان بە دەربرینی بیرکردنەوکانیان و خەونەکانیان بە شێوەی وێنە لە چوارچیوەی بابەتە کۆمەڵایەتی و کولتووریەکاندا.

وەبەر‌هێنان لە پەروەردەکاران و قوتابیان
پرۆگرامی گەشەپێدانی مامۆستایان

گەشەپێدانی پەروەردەکاران لە ڕێگەی راهێنانی بابەتە پەروەردەییە سەردەمییەکان، بابەتی گەشەپێدانی پرۆگرامی خوێندن و زانیاری دیجیتاڵی. بەهێزکردنی پەروەردەکاران بۆ ئەوەی ببنە ڕێنیشاندەر و هاندەری قوتابیان لە ڕێگەی پتەوکردنی کوالێتی فێربوون.

پرۆگرامی سکۆلەرشیپ

بۆ کەمکردنەوی پاڵەپەستۆ و ڕێگری دارای لەسەر قوتابی، دەزگای روانگە کورسی خوێندنی بێ بەرامبەر پێشکەش بە قوتابیانی بەهرەمەند دەکات. ئەم هەلانە ڕێ خۆشکەرە بۆ لاوان بۆ گەیشتن بە خوێندنی قۆناغی زانکۆ و بنیاتنانی داهاتوویەکی گەشتر بۆیان.

دیدگایەکی سەرکردانە بۆ کاریگەریەکی بەردەوام

دەزگای روانگە دەستپێشخەری و پێشکەوتنێکی زۆری لە پرۆسەی پەروەردەدا ئەنجام داوە و هاوکاریەکانی بۆتە هۆی فراوانکردنی دەرفەتەکانی فێربوون و بەهێز کردنی ژێرخانی پەروەردە بۆ دڵنیابوون لە بەردەست بوونی پێداویستی خوێندن بۆ قوتابیان و مامۆستایان و دامەزراوە پەروەردەییەکان سەرکردایەتی و دەستپێشخەریەکانی سەرۆک و دامەزرێنەری دەزگای روانگە کاریگەریەکی بەردەوامی هەیە بۆ دروست بوونی گۆڕانکاری بنچینەیی لە ئاسۆی ئەکادیمی کوردستان.