دابینکردنی کارەبای وزەی خۆر بۆگوندی شێخ وەسان – سنوری ناحیەی بالیسان- قەزای شەقڵاوە سەر بە پارێزگای هەولێر
دەزگای روانگە بۆپەرەپێدان بەمەبەستی دابینکردنی کارەبای وزەی خۆر بۆ دانیشتوانی گوندی(شێخ وەسان ) سەر بە ناحیەی بالیسان / قەزای شەقڵاوە / سنوری پارێزگای هەولێر .ژمارەی ماڵە نیشتەجێەکانی گوندەکە بریتیە لە ٣٤ خێزان لەگەڵ هەبونی مزگەوت و قوتابخانە و بنکەی تەندروستی و هۆڵی شەهیدان تایبەت بە گوندەکە بەمەش کۆی گشتی پاکێجی تەرخانکراو بریتیە لە ٣٨ یەکە.