دەزگای روانگە
بنیاتنانی داهاتووی لاوان

ئامانجی روانگە باشترکردنی پەروەردەیە لەڕێگەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، بنیاتنانی تواناکان و داڕشتنی سیاسەتەکان بۆ دەستگەیشتنی باشتر و کوالێتی لە کوردستان.

نوێترین هەواڵەکان

بوارەکانی کارکردن

پەروەردە

  • بنیاتنانی توانا: پێشکەشکردنی وۆرکشۆپ و ڕاهێنان بۆ مامۆستایان و خوێندکاران بۆ بەرزکردنەوەی زانیاری و شێوازەکانی فێرکردن/فێربوونیان.
  • پشتگیریی ژێرخان: دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە، کتێبخانە و ناوەندەکانی فێربوون بۆ دڵنیابوون لە ژینگەیەکی گونجاو و لەبار بۆ پەروەردە.
  • بەرنامەکانی سکۆلارشیپ : پێشکەشکردنی یارمەتی دارایی و سکۆلارشیپی ئەکادیمی بۆ ئەو خوێندکارانەی کە بەردەوامی بە خوێندنی باڵا دەدەن.
  • ڕۆشنبیریی دیجیتاڵی : پەرەپێدانی پلاتفۆرمەکانی فێربوونی ئەلیکترۆنی و تێکەڵکردنی تەکنەلۆجیا لە سیستەمی پەروەردەدا.

لاوان

  • پەرەپێدانی ڕابەرایەتی: ڕاهێنانی تاکی لاو لە کارامەییەکانی سەرکردایەتیدا بۆ ئەوەی ببنە بەشداربووی چالاک لە کۆمەڵگاکانیاندا.
  • پشتگیری کارئافرێنی: هاندانی پڕۆژە نوێیەکان و بیزنسە بچووکەکان لە ڕێگەی ڕێنمایی، بەخشین و دەرفەتەکانی پاڵپشتی دارایی.
  • پەرەپێدانی کارامەیی: ڕێکخستنی بەرنامەکانی ڕاهێنانی پیشەیی بۆ باشترکردنی توانای دامەزراندن و شارەزایی تەکنیکی، لەگەڵ پشتگیری تەندروستی دەروونی، بەرنامەکانی شێوازی ژیانی تەندروست، و تۆڕەکانی پەروەردەیی هاوتەمەن.
  • بەشداری مەدەنی: بەهێزکردنی لاوان بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەکانی بڕیاردان و دەستپێشخەرییە کۆمەڵایەتییەکان.

ژینگە

  • گۆڕانی کەشوهەوا: بەڕێوەبردنی هەڵمەتەکان بۆ زیادکردنی هۆشیاری دەربارەی گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگاکان.
  • پڕۆژەکانی پاراستن: دەستپێشخەرییەکان بۆ پاراستنی هەمەچەشنی بایۆلۆجی، لەوانە چاندنی دار و پارێزگاریکردن لە ژیانی کێوی.
  • بەڕێوەبردنی پاشماوە: پەرەپێدانی دووبارە بەکارهێنانەوە و ڕێگا گونجاوەکانی فڕێدانی پاشماوە بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە.
  • وزەی نوێبووەوە: هاندانی پەیڕەوکردنی چارەسەرییە بەردەوامەکانی وزە لە کۆمەڵگاکاندا.

کەسانی لێقەوماو

  • یارمەتی مرۆیی: دابەشکردنی سەرچاوە بنەڕەتییەکان وەکو خۆراک و ئاو، هاوکاری فریاکەوتن بۆ تاکەکان و کۆمەڵگاکانی ئاوارەبوو لە قەیراندا.
  • تێکەڵبوونی کۆمەڵایەتی: ئەو بەرنامانەی کە ئامانجیان بەهێزکردنی ئافرەتان و مندالان و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتە بۆ تێکەڵبوون بە کۆمەڵگە.
  • بەهێزکردنی ئابووری: پشتگیریکردنی گرووپە لاوازەکان لە یارمەتییە بچوکەکانەوە تا دەرفەتەکانی پەرەپێدانی ژیان و گوزەران.
  • تەندروستی و ساغڵەمی: دڵنیابوون لە دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکانی چاودێری تەندروستی، پشتگیری دەروونی، و دەستپێشخەرییەکانی ساغڵەمی.

کولتوور

  • پاراستنی میرات: بەڵگەکردن و زیندووکردنەوەی شوێنەوارە مێژووییەکان، نەریتەکان، و میراتی کەلتووری.
  • هونەر و داهێنان: پشتگیریکردنی هونەرمەندان و تاکە داهێنەرەکان لە ڕێگەی پێشانگا و وۆرکشۆپ و دەرفەتەکانی پاڵپشتی دارایی.
  • ئاڵوگۆڕی کولتووری: ئاسانکاری گفتوگۆ و هاوکاری نێوان کولتوورەکان لە ڕێگەی فێستیڤاڵ و بۆنەکان.
  • هۆشیاری هەمەچەشنی: پەرەپێدانی گشتگیری و تێگەیشتن لە پێشینە کولتوورییە جیاوازەکان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی کۆمەڵگە.

ناوەندی توێژینەوە

  • داکۆکیکردن لە رێسا و رێنمایی: ئەنجامدانی توێژینەوە بۆ ئاگاداربوون لەو رێسا و رێنماییانەی کە باس لە ئاستەنگە کۆمەڵایەتی و ئابووری و ژینگەییەکان دەکەن
  • بەدواداچوون بەپێی چین و توێژەکان : هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵگە خۆجێیەکان بۆ کۆکردنەوەی داتا و پەرەپێدانی چارەسەری ئامانجدار.
  • ناوەندەکانی داهێنان: پەرەپێدانی چارەسەرەکان لەسەر بنەمای توێژینەوە، هەروەها تاقیکردنەوەی ڕێگا نوێیەکان و بەرنامە ئەزموونییەکان و بەدواداچوونی فراوان.
  • ڕاپۆرتەکانی هۆشیاری گشتی: بڵاوکردنەوەی توێژینەوە و ڕاپۆرتەکان بۆ زیادکردنی هۆشیاری و بەشداریپێکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە کۆنفرانسە کاریگەرەکاندا.

نوێترین پڕۆژەکان

نوێترین پۆدکاستەکان

ئامارەکان

دەتوانیت زانیاری لەسەر چالاکییەکان، پڕۆژەکان و داتای سوودمەندبووان ببینیت بەپێی ڕەگەز، کەرت، جۆر و تەمەن.

3,674,739

سودمەندبووان

418

پڕۆژەکان

12

ساڵ

6

پڕۆگرام

زیاتر لە 300 چیرۆکی سەرکەوتن

ئەو پرسیارانەی زۆر دووبارەدەبنەوە

دەزگای روانگە رێکخراوێکی قازانج نەویستە کە لەلایەن رێزدار ادریس نێچیرڤان بارزانی لە ساڵی ٢٠١٣ دامەزراوە بۆ پشتیوانیکردن لە پەروەردە و تواناسازیی گەنجان لە عێراق.

رێزدار ادریس نێچیرڤان بارزانی دەزگای روانگەی لە ساڵی ٢٠١٣ دامەزراند.

دەزگای روانگە گرنگی بە پەروەردە، تواناسازی گەنجان، پاراستنی ژینگە، یارمەتی مرۆیی، بەهاناوەچوونی لێقەوماوان، پاراستنی فەرهەنگی کوردی و توێژینەوە دەدات.

دەتوانیت وەک خۆبەخش بەشداری لە کار و چالاکییەکان بکەیت، یاخود وەک بەخشەر و هاوبەش بەشدار بیت لەگەڵ دەزگای روانگە.

دەزگای روانگە لە سەرانسەری عێراق کار و چالاکییەکانی ئەنجام دەدات، بارەگای سەرەکی دەزگای روانگە لە شاری هەولێرە و نوسینگەی لە شارەکانی سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، موسڵ و بەغداد هەیە.

دەزگای روانگە لەڕێگای فێرکاری ئەلیکترۆنی، نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان، دابینکردنی بەخششی خوێندن، پێشانگای کار و راهێنانی پیشەیی پشتگیری لە پەروەردە کردن و بەرەوپێشچوونی تواناسازی گەنجان دەکات.

بۆچوونەکان

نێچیرڤان بارزانی‎

سوپاسی دەزگای روانگە و هەموو ئەوانە دەکەم کە رەنجیان لە پێشەنگای نێودەوڵەتی کاری روانگە فرەصدا کێشا هیوای دەرفەتی کاری زیاتر بۆ گەنجانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان ئارەزوودەکەم

نێچیرڤان بارزانی‎

سەرۆکی هەرێمی کوردستان