لالە کاندڵز

هودا لە پڕۆژەی (لە روانگە بدوێ) باسی چیرۆکی سەرکەوتنی خۆی دەکات، هودا خاوەنی (لالە کاندڵز)ە، کە یەکەم پڕۆژەی مۆمی دەستکردە و لەم رێگەیەوە کەسانی دیکە بە کولتوری کوردستان ئاشنا دەکات. هەروەها، لەرێگەی پڕۆژەکەیەوە، هودا هەلی کاری دابینکردووە بۆ چەند ئافرەتێك کە دەتوانن لە ماڵەوە کاربکەن تاوەکو هاوکاری خێزانەکانیانبن، هودا هەمیشە خولیای دروستکردنی مۆم بووە و هەوڵیداوە ئەو مۆمانەی بەکاری دەهێنا لە ماڵەوە ریسایکڵیان بکاتەوە، دواتر لە ڕێگەی کۆرسی ئۆنڵاینەوە دەربارەی هونەری مۆم دروستکردن زیاتر پەرەی بە خۆی داوە. خەونی هودا ئەوەیە کە بتوانێ کلتووری کوردەواری بە خەڵک بناسێنت، بۆیەش مۆمەکانی بە شێوازێکی کلتووری کوردەواری دەڕازێنێتەوە. گوێبیستی چیرۆکی سەرکەوتنی بن.