خاوێن كردنه‌وه‌و چاككردنه‌وه‌ى حه‌وزى ئاوى خواردنه‌وه
بەروار
2019/10/15
بار
تەواو بووە
خاوێن كردنه‌وه‌و چاككردنه‌وه‌ى حه‌وزى ئاوى خواردنه‌وه
پرۆژه‌كه بریتى یه له‌خاوێن كردنه‌وه‌و چاككردنه‌وه‌ى حه‌وزى ئاوى خواردنه‌وه بۆ زیاتر له 516 حه‌وزى كۆنكریتى و ستیلى به قه‌باره‌ى جۆراوجۆر له(3*4*2) بۆ (3*63*34) سمه‌تر , وه چاككردنه‌وه‌ى ده‌رگا شكاوه‌كان , دروست كردنى ده‌رگاى ئاسن , بۆیاغ كردنه‌وه‌ى دیوارى ده‌ره‌وه‌ى حه‌وزه‌كان ,خاوێن كردنه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌كان , له‌گه‌ڵ خاوێن كردنه‌وه‌ى چوارده‌ورى حه‌وزه‌كان كه‌له (7) قه‌زاى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێرئه‌نجام ده‌درێت كه ئه‌مانیش بریتین له (چۆمان, سۆران, مێرگه‌سۆر, رواندز, شه‌قلاوه, كۆیه, مه‌خمور) وه‌جێ به‌جێ كردنى پرۆژه‌كه‌دابه‌ش ده‌بێ به‌سه‌ر (2) قۆناغدا, قه‌زاكانى (مێرگه‌سۆر, سۆران, رواندز, چۆمان ) به‌گشت ناحیه‌و گونده‌كان له قۆناغى یه‌كه‌م ده‌بێت وه قه‌زاكانى (شه‌قلاوه, كۆیه, مه‌خمور ) ده‌كه‌ونه قۆناغى دووه‌مه‌وه.
•شوێنى جێ به‌جێ كردنى پرۆژه (چۆمان, سۆران, مێرگه‌سۆر, رواندز, شه‌قلاوه, كۆیه, مه‌خمور) .
•به‌روارى ده‌ست پێكردنى پرۆژه (15/10/2019 ) .
•به‌روارى ته‌واوبوونى پرۆژه (14/4/2020 ) .
•ژماره‌ى سوودمه‌ندبووانى راسته‌وخۆ : (955) سوودمه‌ند .
•ژماره‌ى سوودمه‌ندبووانى ناراسته‌وخۆ : (840,000) سوودمه‌ند .
•پالپشتى دارایى : (رێكخراوى GIZ ى ئه‌ڵمانى ) .