پیشبڕکێی بیرکاری 2019

بەروار

2019/03/01

بار

تەواو بووە

پیشبڕکێی بیرکاری 2019

پێشبڕکێی بیرکاری یەکێکە لە پرۆژەکانی دەزگای روانگە بە ئامانجی زیادکردنی توانا و ئارەزووی قوتابیان بۆ بەشە زانستییەکان. پرۆژەکە پێشبڕکێیەک لە نێوان قوتابیانی پۆلی ١٠ی بەشی زانستی قوتابخانەکانی پارێزگای هەولێر سازدەکات بۆ بەدەستهێنانی نازناوی 'پاڵەوانی بیرکاری' لە سەر ئاستی پارێزگای هەولێر.

ئامانجی پڕۆژەکە هاندانی قوتابیانە بۆ گرنگیدان بە بەشە زانستیەکان و بەرزکردنەوەی  ئاستی هۆشیاری دایک و باوکان سەبارەت بە گرنگی بەشە زانسییەکان. لە ساڵی ٢٠١١وە، بەشی خوێندن و لێکۆڵێنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پلاندانان لە وەزارەتی پەروەردە هۆشیاریداوە لەوەی قوتابیان زیاتر بەشە وێژەییەکان هەڵدەبژێرن و ئارەزووی قوتابیان بۆ بەشە زانستیەکان کەمترە. دەزگای روانگە هەوڵدەدات لە رێگەی ئەم پڕۆژەیەوە، ئارەزوی قوتابیان بۆ بەشە زانستییەکان (بەتایبەتی وانەی بیرکاری) زیاد بکات.

قۆناغەکانی پشبڕکێ:

  • قۆناغی یەکەم: ١٦٩ قوتابی بە نوێنەرایەتی ١٦٩ قوتابخانەی سەر بە ١١ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر تاقیکردنەوەی یەکەم ئەنجامدەدەن و ١٠ قوتابی لە تاقیکردنەوەکە هەڵدەبژێردرێن بۆ قۆناغی دووەم.
  • قۆناغی دووەم: ١٠ قوتابی تاقیکردنەوی قۆناغی دووەم ئەنجامدەدەن و ٥ قوتابی هەڵدەبژێردرێن بۆ قۆناغی دواتر.
  • قۆناغی سێیەم: ٥ قوتابی تاقیکردنەوی قۆناغی سێیەم ئەنجامدەدەن و ٣ قوتابی هەڵدەبژێردرێن بۆ قۆناغی کۆتایی.
  • قۆناغی کۆتایی: قۆناغی کۆتایی لە شاری هەولێر ئەنجامدەدرێت بە بەشداری ئارەزومەندان و راگەیاندنەکان. ٣ قوتابی پیشبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 'پاڵەوانی بیرکاری لە سەر ئاستی پارێزگای هەولێر'. دواتر  براوەکانی یەکەم، دووەم و سێیەمی سەر پارێزگای هەولێر دەستنیشان دەکرێن.

براوەکانی ساڵی ٢٠١٩

  1. براوەی یەکەم و پاڵيوانی بیرکاری:  ڤێستا فەرحان سەعید – ئامادەیی قەڵای بەهرەداران
  2. براوەی دووەم: نزا وشیار صالح – ئامادەیی چرۆی کچان
  3. براوەی سێیەم: نوا هێمن عەلی – ئامادەیی گولی زەردی کچان