رەخساندنی هه‌لى كار له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا

رەخساندنی هه‌لى كار له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا


ئامانجی سه‌ره‌كی به‌رنامه‌ی به‌ره‌وپێشه‌وه‌ بریتیه‌ له‌ پشتیوانی کردن و بەهێزکردنی ده‌سه‌ڵاتە نێوخۆییەکان بە مەبەستی ئاسانکردنی پەرەسەندنی ئابووری نێوخۆیی و هەبوونی وەبەرهێنانێکی باشتری شارەوانی کە سوود بە بەردەوامبوونی خزمه‌تگوزاریەکی گشتی پارێزراو و دەرفەتی دارایی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ ده‌ستنیشان كراوه‌كان بگه‌یه‌نێت. هه‌رێمی كوردستانی عێراق زیاتر له‌ 1.6 ملیۆن ئاواره‌ی ناوخۆیی و 253600 په‌نابه‌ری سوری لەخۆ گرتووە.

گوژمەی رەخساندنی هه‌لى كار له‌ هه‌ رێمی كوردستاندا لە چوارچێوەی بەرنامەی به‌ره‌وپێشه‌وه‌ دا هەڵدەستێت بە کۆمەککردنی پرۆژە چرەکانی خستنەوەی هەلی کار بە مەبەستی بەرزکەدنەوەی توانای خۆڕاگری پەنابەرە سوریەکان و ئەندامانی دۆخ ناسکی کۆمەلگا لە خۆگرەکان و ئاوارە ناوخۆییەکان.

خستنەوەی هه‌لى كار له‌ هه‌ رێمی كوردستانی عێراقدا بانگەشەی كۆمپانیاكان دەکات بۆ پێشكه‌شكردنی داواکاری لە چوارچێوەی ئەم گوژمەیەدا بەمەبستی باشترکردنی بواری دامەزراندن و دروستکردنی هەلی کار بە تایبەتی بۆ لاوان و ئافره‌تان. ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ ئاره‌زووی به‌شداریكردنیان هه‌یه‌ پیّویسته‌ پرۆژه‌كانیان توانای مانه‌وه‌و به‌رده‌وامی هه‌لی كاریان هه‌بێت بۆ گروپه‌ ده‌ست نیشان كراوكان

شوێنی جێبەجێ کردنی پرۆژە: هەولێر، دهۆك، سلێمانی، هەڵەبجە

•رێکەوتی ده‌ست پێكردنى پرۆژه :‌25/9/2019  .

 رێکەوتی ته‌واوبوونى پرۆژه‌ :31/3/2021