کەسانی لێقەوماو

دابینکردنی سەبەتەی خۆراکی بۆ خێزانە ئاوارەکان

Sunday, May 3, 2020 1:50 PM

لە بەرواری ٣ی ئایاری ٢٠٢٠، دەزگای روانگە سەبەتەی خۆراکی بۆ زیاتر لە ٦٠٠ خێزانی ئاوارە دابینکردن کە دانیشتووی دەرەوەی کەمپەکانن.

بەهۆی سنوردارکردنی هاتوچۆ وەستانی کاری رۆژانە لەگەڵ بڵاوبوونەوی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە کاریگەریەکی زۆری هەبووە سەر بژێوی رۆژانەی زۆربەی هاووڵاتیان، بەتایبەتی کەسانی لێقەوماو  و بووەتە هۆی لاواز بوونی باری ئابوورییان، دەزگای روانگە هەڵمەتێکی سەرتانسەری هەرێمی کوردستانی راگەیاند بۆ دابینکردنی سەبەتەی خۆراك بۆ ئەو خێزانانەی پێویستیان بە هاوکارییە.

بە مەبەستی هاوکاریکردنی کەسانی لێقەوماو، بە تایبەتی خێزانە ئاوارەکانی بە هۆی شەری داعش لە ساڵی ٢٠١٤ ناچاربوون پارێزگاکانی خۆیان جێ بهێڵن و لە ئێستادا نیشتەجێی پارێزگای هەولێرن. دەزگای روانگە سەبەتەی خۆراکی بۆ زیاتر لە ٦٠٠ خێزانی ئاوارە دابین کرد.

هەر سەبەتەیەکی خۆراکی ١٢ بابەتی خۆراکی وشك لە خۆی دەگرێت (برنج، شەکر، چا، رۆن، ئاوی تەماتە، نیسك، فاسۆڵیا، نۆك، خوێ، پاککەرەوە، ئاردی سپی، ساوار). تێچووی گشتی هەر سەبەتەیەکی خۆراکی زیاترە لە ٨٠ دۆلار.

هاوکات، دەزگای روانگە لە چوارچێوەی هەمان پڕۆژە زیاتر لە ٥٠٠٠ سەبەتەی خۆراکی دوو مانگی بۆ ئەو خێزانانە دابەشکرا کە پێویستیان بە هاوکارییە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان. هەروەها سەبەتەی خۆراکی بۆ زیاتر لە ٥,٦٥٣ خێزانی پەنابەری دانیشتووی ٨ کەمپی پەنابەران لە هەولێر، سلێمانی، دهۆك دابەشکرد.