کەسانی لێقەوماو

پڕۆژەی گەشەسەندنی راهێان و دەرفەتی پیشەیی بۆ لاوانی دهۆک

Wednesday, January 18, 2017 3:30 PM

دەزگای روانگە بە هاوبەشی رێکخراوی نێودەوڵەتی هێلپ و بە پاڵپشتی دارایی وەزارەتی هەماهەنگی دارایی و ئابوری ئەڵمانیای فیدرال پڕۆژەی گەشەسەندنی راهێنان و دەرفەتی پیشەیی بۆ لاوانی سنوری پارێزگەی دهۆک بە ئەنجام دەگەیەنن.

بەرواری ١٧ی کانونی دووەمی ٢٠١٧ لە رێورەسمێکی تایبەتدا واژوی گرێبەستی ٢٧ مانگی لە نێوان دەزگای روانگە و رێکخراوی نیودەوڵەتی هێلپ لە نوسینگەی دەزگای روانگە بە فەرمی واژو کراو و بووە دەستپێکی پڕۆژەی گەشەسەندنی راهێنان و دەرفەتی پیشەیی بۆ لاوانی سنوری پارێزگەی دهۆک. ئەم پرۆژەیە تایبەتە بە لاوانی دانێشتووی سنوری پارێزگەی دهۆک هەر وەک ( ناوشاری دهۆک، زاخۆ، ئاکرێ سێمێل، بەردەڕەش تەواوی شارۆچکەکانی سنوری پارێزگەی دهۆک. بەشداربووانی پڕۆژەکە بریتیین لە لاوانی ئاوارە و پەنابەر و خەڵکی بەڕەچەڵکی سنوری پارێزگەی دهۆک بۆ گەشەپێدانی توانا پیشەییەکانیان و پێوە لکاندنیان بە بازار و کەرتی تایبەتدا. بە ووتەی پسپۆڕانی بواری ئابووری و دارایی، ئەم پڕۆژەیە کارییگەرییەکی ئەرێنی دەبێت بەسەر کۆمەڵگەی کوردستانی بەگشتی و دانیشتووانانی سنوری پارێزگەی دهۆک.

راهێنانە پیشەییەکان بریتیین لە ١١ بەش هەر وەک: ( ئاسنگەری، چاکردنەوەی ئامێری مۆبایل، دارتاشی، چاکردنەوەی سپلیت، کارەبا، میکانینک، دوورومان، پی ڤی سی، کۆمپیوتەر، سەرتاشین، کاری دەستی).

ئامانج لەم پڕۆژەیەدا وەک دەستپێک ١٠٠٠ لاوای کورو کچی تەمەن ١٥ – ٣٥ ساڵی لە ئاوارە و پانەبەر و گەنجانی خەڵکی دهۆک تیایدا بەشدار دەبن لە سەرئەنجامدا نزیکەی ٦٠٠٠ کەس بە بەشداربووان و خێزانەکانیان تیادا سوودمەند دەبن.

واژو کردنی گرێبەستی پرۆژەی گەشەسەندنی راهێنان و دەرفەتی پیشەیی بۆ لاوان، هاوکات بوو لەگەل دامەزراندنی نوسینگەی دەزگای روانگە بە شێوەیەکی فەرمی لە پارێزگەی دهۆکدا.